ئەوانەی رۆژوو دەگرن دەبێ چی بكەن؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەوانەی رۆژوو دەگرن دەبێ چی بكەن؟

 

پزیشکانی ئێرانی و پسپۆڕانی بواری خۆراک سەبارەت بەو کەسانەی لە مانگی ڕەمەزاندا رۆژوو دەگرن، لە وتارێکی پزیشکیدا باسی هەندێک بابەت دەکەن، کە سوودی بۆ ڕۆژووانان هەیە و له پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) جەخت دەکەنەوە، کەسێک بەتەمای رۆژووگرتن بێ، دەبێت ژەمی پارشێو بخوات.

نەخواردنی نانی پارشێو زۆر زیانی بۆ تەندروستی هەیە و وا باشترە لە ژەمی پارشێودا خۆراکی سوورکراوە و سیر و پیاز و سۆسی مایونیز و خواردنی سوێر نەخۆیت، بەڵکو زیاتر سوود لە خواردنی برنج و شله و ئەو خۆراکانە وەربگرە، کە شلەمەنین. له ژەمی پارشێودا پارێز له خواردنی خۆراکی شیرین بکە و بۆ کاتێکی دیکە هەڵیان بگرە، بۆ ئەوەی شەکری خوێنت خێرا دانەبەزێت و بەدرێژایی رۆژ برسیت نەبێت. هەوڵیش بدە بەدرێژایی ئەم مانگە زیاتر سووود له خواردنی سەوزە و میوە وەربگری.

زۆربەی رۆژووانان تووشی قورسبوونی گەدە و کێشەی گەدە دەبن. بۆ ئەوەی تووشی ئەم کێشەیە نەبیت، دوای خواردنی نانی پارشێو دەستبەجێ مەخەوە. هەوڵیش بدە لە کاتی نێوان بەربانگ تا پارشێو 8- 10 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، تا کەمئاویی جەستەت قەرەبوو بێتەوە و بەدرێژایی رۆژیش کەمتر هەست بە تینوویەتی بکەی.