كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی دەوامی فەرمییەوە بڵاوکردەوە

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی دەوامی فەرمییەوە بۆ گشت دەزگاکانی تەندروستی سنووری بەرێوەبەرایەتییەکەیان بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەی تەندروستی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "دوا بە دوای بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەوامی فەرمیەوە، ڕۆژانی پێنج شەممە لەگشت دامودەزگاکانی تەندروستی دەوامی فەرمی دەبێت، واتە لە ڕۆژانی شەممە تاوەکو پێنجشەممە دەوام ئاسایی دەبێت".

پێشتر لە کۆتایی مانگی رابردوو لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدابوو دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان لە یەکشەممە تا چوارشەممە بێت و رۆژانی پێنجشەممەش دەوام رابگیرێت، بەڵام رۆژی یەکشەممە رابردوو، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد کە لەمەودوا ڕۆژانی پێنجشەممە دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە و پشوو نابێ.