كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەهۆی ئاشکراکردنی ”دەستدرێژییەکان“ی حەشدی شەعبی داوای دەرکردنی پەرلەمانتارێک دەکرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق کارەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ”تاوان“هەژمار دەکات و داوای دەرکردنی لە پەرلەمان، دەکرێت.

رۆژی 10-4-2021، زافر ئەلعانی، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عەرەبی لە قاهیرە، تیشکی خستە سەر پێشێلکارییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دژی هاووڵاتییانی عێراق.

زافر ئەلعانی رەخنەی لە رێکخراوە مرۆییەکان گرت، کە چاوپۆشیی لە دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەکەن و بایەخی پێنادەن.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە ئاماژەی بەوەش کردبوو، کە چەکدارانی ئەو میلیشیایانە زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتییان شوێنبزر کردووە، کە هیچ کەسێک هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیانەوە نازانێت.

زافر ئەلعانی هەروەها رایگەیاندبوو: چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگانادەن 100 هەزار هاووڵاتیی شاری جەرفولسەخر لە پارێزگای بابل، بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئەلعانی ئاشکراشی کردبوو، کە میلیشیاکان بە مووشەکی دروستکراوی ئێران هاووڵاتییانی مەدەنیی عێراقی دەکەنە ئامانج و ئێران لەڕێی ئەو ”میلیشیا تاوانکارییانەوە“، عێراقی کردووەتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی.

سەرۆکی لێژنەی پەریوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق داوای لە پەرلەمانی عەرەبی کردبوو حەشدی شەعبی وەک رێکخراوی تیرۆریستی داعش بخەنە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.

لە بەرامبەردا، حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای دەرکردنی زافر ئەلعانی لە پەرلەمان کردووە و رەتی کردووەتەوە میلیشیاکان کەسیان رفاندبێت یان بێسەروشوێن کردبێت.

هەروەها فال خەزعەلی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق) رایگەیاندووە: دەنگی زافر ئەلعانی دەنگی حزبی بەعسە.

وێنەیەکی زافر ئەلعانی