لە عێراق پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

لەسەر پێشبینیی شارەزایەکی کەشناسی، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەچێتە سەرووی 40 پلەی سەدی.

سادق عەتییە، شارەزا و پێشبینیکاری کەشوهەوا، بۆ ماڵپه‌ڕى (شه‌فه‌ق نیوز) ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێشبینی دەکا لە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتووەوە پلەی گەرما بەرز ببێتەوە و دەشڵێت: ”ڕۆژانی دووشەممه‌ و سێشەممه‌ی هەفتەی داهاتوو، پلەی گەرما لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگات بە 40 - 42 پلەی سەدی“.

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، پلەی گەرما لەم ئاستە و کەمێک سەرووتر دەمێنێتەوە، بەڵام ئەوەش ئاشکرا دەکات، بایەک لە باکوورەوە هەڵدەکا، ئەو بایە پلەی گەرمییەکە نزم دەکاتەوە.