چۆن لە بۆنی ناخۆشی دەم رزگارت دەبێ؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چۆن لە بۆنی ناخۆشی دەم رزگارت دەبێ؟

بۆنی ناخۆشی دەم لە مانگی رەمەزاندا، یەکێکە لەو گرفتانەی رووبەڕووی رۆژووگر دەبێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی (ئۆپرا نیوز)، بەهۆی ئەوەی رۆژووگر چەندین کاتژمێر ئاو و شلەمەنییەکان ناخواتەوە، کاریگەریی نەرێنی بۆ سەر رژێنەکان دەبێ و دەبێتە هۆی وشکبوونی ناو دەم، بەمەش بۆنێکی ناخۆش دروست دەکات.

بۆ چارەسەرکردن و دەربازبوون لەم گرفتە، راپۆرتەکە، ئەم پێنج رێگایەی دەستنیشان کردوون:

- غەرەغەرەی ناو دەم
غەرەغەرکردن باشترین رێگایە بۆ دەربازبوون لەو پاشماوە خۆراکییانەی بە ناوپۆشی دەمەوە نووساون، بۆیە پێویستە دوای ژەمی پارشێو و بەربانگ غەرغەرە بەناو دەمدا بکرێ.

- شووشتنی ددان
زۆر کەس پێی وایە شوشتنی ددان لە کاتی بەڕۆژووبووندا رۆژووەکەی بەتاڵ دەکاتەوە، بۆیە ددانیان ناشۆن، ئەمە هەڵەیە، پێویستە رۆژووگر بەردەوام ددانەکانی بە فڵچە بشوا، هەروەها داو بۆ پاککردنەوەی کەلێنی ددانەکان لە پاشماوەی خۆراک بەکار بێنێ.

- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
ئەوەندەی دەکرێ پێویستە رۆژووگر لە جگەرەکێشان دوور بکەوێتەوە، چونکە جگەرەکێشان کاریگەریی نەرێنی بەسەر رژێنەکانی ناو دەمدا هەیە و بەکتریاکان چالاک دەکا، بەمەش بۆنێکی ناخۆش دروست دەبێ.

- دوورکەوتنەوە لە خۆراکە بۆندارەکان
پێویستە رۆژووگر بەتایبەت لە پارشێودا لە خۆراک و خواردنەوە بۆندارەکانی وەک پیاز و سیر و توور و هێلکە و شیرەمەنی و خۆراکە تیژەکان دوور بکەوێتەوە، لەجیاتی ئەمانە، ئاو، سەوزە و میوەی زیاتر بخوا و بخواتەوە، بۆ ئەوەی بەدرێژایی رۆژ ناودەمی تەڕ بێ.

- زۆر خواردنەوەی شلەمەنییەکان
زۆر خواردنەوەی شلەمەنییەکان لەنێوان بەربانگ و پارشێودا، ئەبێتە هۆی ئەوەی رژێنەکان بە باشی کاری خۆیان بکەن و دەم و ددانیش لە وشکبوونەوە و لە بەکتریاکان بپارێزن، بەڵام پێویستیشە خواردنەوەی چا و قاوە کەمبکرێتەوە، کە دەبن بەهۆی وشکبوونەوەی ناودەم، بەهەمان شێوە سەبارەت بەو خواردنەوانەی شەکریان تێدایە، چونکە ئەمانە سەرچاوەی خۆراکی بەکتریاکانی ناو دەمن، ئەگەر بشخورێنەوە، پێویستە لەدوای خواردنەوە غەرەغەرە بکرێ، بۆ ئەوەی ناو دەم و ددان پاک ببنەوە.