ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 138 ملیۆن و 98 هەزار و 626 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا, ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 107 ملیۆن و 137 هەزار و 202 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 974 هەزار 497 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.