كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ بەهای دیناری عێراقی زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی زیاتر دابەزی.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەم ئێوارەیە نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی لە بۆرسەی بەغدا گەیشتە یەك هەزار و 490 دیناری عێراقی.

هەروەها لە بۆرسەی هەولێریش بەهای یەك دۆلار گەیشتووەتە یەك هەزار و 494 ديناری عێراقی.

ئەمەش لە كاتێكدایە بەیانیی ئەمڕۆ بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر یەك هەزار و 470 ديناری عێراقی بوو.

جێی باسە ئەم دابەزینەی بەهای دیناری عێراقی هاوكاتە لەگەڵ یەكەم ڕۆژی مانگی رەمەزان، كە بازرگانان لەم مانگەدا شمەك و خواردەمەنی زیاتر لە دەرەوەی وڵات هاوردە دەكەن، بەهۆی ئەوەی خواستی هاووڵاتییان بۆ كڕینی شمەك و خواردن زیاتر دەبێت، ئەمەش وا دەكات بڕێكی زۆرتری دۆلار لە وڵاتەكە بچێتە دەرەوە و بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی بەرز بێتەوە.