ڕووسیا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی وزەی ناوكییەوە بگاتە سەر هەسارەكانی زوحەل و موشتەری
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕووسیا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی وزەی ناوكییەوە بگاتە سەر هەسارەكانی زوحەل و موشتەری

میدیاكانی ڕووسیا رایانگەیاندووە وڵاتەكەیان كار لەسەر وێستگەیەكی وزەی ناوكی دەكات تا ڕێگەوە بتوانن گەشت بۆ هەسارەكانی زوحەل و موشتەری بكەن.

لیف زیلیونی بەرپرسی پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا ڕای گەیاندووە هەندێك لە زانایانی ڕووسیا سەرقاڵی داڕشتنی پلانێكن بۆ دروستكردنی وێستگەیەكی ناوكی بۆ ئەوەی لە چەند ساڵی داهاتوودا بە خێراترین ڕێگا گەشت بۆ هەسارەكانی زوحەل و موشتەری ڕێك بخرێت.

زیلیونی دەشڵێ ڕووسیا لەوەتەی سەردەمی یەكێتی سوڤیەتەوە خەونی ئەوەی هەیە كە وێستگەیەكی لەم جۆرە دروست بكات، بەڵام تا ئێستا دواخراوە.

بەپێی ئەو پلانەی كە زیلیونی ئاشكرای كردووە، لە ساڵی 2024دا پێشبینی دەكرێت ئەو وێستگەیە تەواو دەكرێت و گەشتەكان ئەنجام بدرێن.