كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە هەولێر

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆی لە ناحیەی بەحرکە بڵاوکردەوە.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی بەحرکە پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و تویۆتا لاندکرۆزێک، لەئەنجامی رووداوەکەش بەداخەوە سەرنشینێکی ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەشی بەوەداوە، "لەکاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا هەڵەیەکی هەردوولا هۆکاربووە بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە، چونکە لەلایەک تۆیۆتا بەهۆی پێچکردنەوەی لەناوەندی شەقام ڕێگا دادەخات لەسەرماتۆڕسکیل، لەلایەکیش ماتۆرسکیل زۆر خێرایە، کە ئەو خێراییە زۆرەش هۆکارە بۆ نەتوانینی بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکە".

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر روونیشکردووەتەوە، کە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکرۆز بەڕێژەی 70% و ماتۆرسکیلش بەڕێژەی 30% بە خەتابار دانران.