مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری نووسەر و کۆمەڵناسی ناسراو د. ئیسماعیل بێشکچی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئیسماعیل بێشکچی کرد.
دەقی پەیامەکە:
بۆ نووسەر و کۆمەڵناسی ناسراو د.ئیسماعیل بێشکچی
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان ( لەمان بێشکچی) م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان