ئەمریکا لێدانی پێکوتەیەکی كۆرۆناى راگرت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا لێدانی پێکوتەیەکی كۆرۆناى راگرت

ئەمڕۆ سێشەممە 13/4/2021، بەرپرسانی ئەمریکا لێدانی پێکوتەیەکی پەتای کۆرۆنایان بە شێوەیەکی کاتی راگرت، کە لەلایەن کۆمپانیای (جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن) بەرهەم هێنراوە.

ئەم رێوشوێنە لەلایەن ئیدارەی خۆراکی ئەمریکی و بنکەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و خۆپارێزییەوە هات، بۆ لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتانی جەڵتە، کە بەگوێرەی لێدوانی پەیامنێری (سکای نیوز)ی عەرەبی، بەهۆی پێکوتەکەوە لە هەندێ کەس رووی داوە.

پێشتر دەستەی رێکخستنی داوودەرمانی ئەوروپی رای گەیاندبوو، لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتانەی جەڵتەدا دەکات، کە دوای ئەوەی پێکوتەی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆنیان پێ دراوە، تیایاندا رووی داوە.

(فرانس پرێس) دەڵێ: ”ئەو راگەیاندنەی دەستەی رێکخستنی داوودەرمانی ئەوروپی دوای تۆمارکردنی 4 حاڵەتی جەڵتە هات، کە یەکێک لە چوار کەسەدا مردووە“.

دەستەکە ئاشکرای کردووە، لیژنەی تایبەت بە سەلامەتی، لەو راپۆرتانە دەکۆڵێتەوە، بۆ لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتانەی جەڵتە، کە دوای وەرگرتنی پێکوتەکە روویان داوە.

گوتیشی، 3 حاڵەت لە ئەمریکا و چوارەمیشیان راستەوخۆ لە کاتی وەرگرتنی پێکوتەکەدا بووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنەکە بکات.