بەوێنە.. لە قەزای ئامێدی بەردی بناغەی 14 پرۆژە داندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە قەزای ئامێدی بەردی بناغەی 14 پرۆژە داندرا

ئەمڕۆ سێشەممە 13/4/2021، پارێزگاری دهۆك سه‌ردانی قه‌زا ئامێدی كرد و به‌ردی بناغەی 14 پرۆژەی خزمه‌تگۆزاریی دانا.

ملله‌ت عسمه‌ت، سكرتێری رۆژنامه‌وانیی پارێزگاری دهۆك بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا سەردانی قەزای ئامێدی کرد، بڕیاری دروستکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ ئەو قەزایە دا، چەند پرۆژەیەک جێبەجێ کراون و هەندێکیشیان کاریان تێدا دەکرێت".

گوتیشی: "لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ سێشەمە 13/4/2021، پارێزگاری دهۆك سه‌ردانی قه‌زا ئامێدی كرد و بەردی بناغەی بۆ 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری دانا، بەمەش خزمەتێکی باش بە خەڵکی سنوورەکە دەکرێت".

سكرتێری رۆژنامه‌وانیی پارێزگاری دهۆك گوتیشی: "ئەو پرۆژانەی ئەمڕۆ بەردی بناغەیان بۆ داندرا، لە کەرتی شارەوانی و تەندروستی و ئاو و ئاوەڕۆ و پرد و رێگاوباندان، لە هەریەک لە ناحییەکانی شیلادزێ، دێرالووک، سەرسنگ و بامەڕنێ و سەنتەری قەزای ئامێدی جێبەجێ دەکرێن".

ملله‌ت عسمه‌ت گوتیشی: "گوژمەی دروستکردنی ئەم پرۆژانە زیاتر لە 9 ملیار دینارە، لە هەمان کاتدا، هەر ئەمڕۆ پارێزگاری دهۆک سەردانی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی ناحیەی شیلادزێ کرد، کە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت و بە تەواوبوونی ئەم پرۆژانە، خزمەتێکی گەورە بە خەڵکی سنووری قەزای ئامێدی دەکرێت".