ژمارەی مردوان بە کۆرۆنا لە ئەورووپا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی مردوان بە کۆرۆنا لە ئەورووپا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند

دوێنێ دووشەممە 12/4/2021 سەرژمێرییەکانی ئەوروپا زیاتر لە یەک ملیۆن مردووی بە پەتای کۆرۆنا تۆمار کردووە، لەوکاتەوەی بۆ یەکەمجار ئەم پەتایە لە کانوونی یەکەمی 2019 لە شاری وۆهان لە چین دەرکەوتووە.

ژمارەی مردوان بە پەتای کۆرۆنا لە ته‌واوى وڵاتانی ئەورووپا گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 288 کۆچکردوو، لە کۆی 46 ملیۆن و 496 هەزار و 560 تووشبوودا، لەکاتێکدا ئەمریکای لاتینی و کاریبیا 832 هەزار و 577 کۆچکردووی تۆمار کردووە، لە کۆی 26 ملیۆن و 261 هەزار و 69 تووشبوودا.

هەرچی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدان 585 هەزار و 428 کۆچکردوویان تۆمار کردووە، لە کۆی 32 ملیۆن و 269 هەزار و 104 تووشبوودا، ئاسیاش 285 هەزار و 824 کۆچکردووی لە کۆی 19 ملیۆن و 656 هەزار و 223 تووشبوودا تۆمار کردووە.

بەڵام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، 119 هەزار و 104 کۆچکردوو لە کۆی 7 ملیۆن و 11 هەزار و 552 تووشبوو تۆمار کراون، لە ئەفریقاشدا 115 هەزار و 779 کەس لە کۆی 4 ملیۆن و 354 هەزار و 663 تووشبوودا تۆمار کراون، بەڵام لە ئۆقیانیا 1006 کۆچکردوو لە کۆی 40 هەزار و 348 تووشبوودا تۆمار کراون.