كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئێران سزا بەسەر یەکێتیی ئەوروپادا دەسەپێنێت

حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی سزاکان دەداتەوە و سزا بەسەر یەکێتیی ئەوروپادا دەسەپێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی سەپاندنی سزای بەسەر ژمارەیەک فەرماندەی باڵای وڵاتەکەی کردووە و ”نزیکبوونی“ سەپاندنی سزای بەسەر یەکێتیی ئەوروپادا راگەیاندووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سزا سەپێندراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا بەسەر فەرماندە ئێرانییەکان ”هیچ بەهایەکیان نییە“.

جگە لە ”نزیکبوونی“ سەپاندنی سزا بەسەر یەکێتیی ئەوروپا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتییەکە لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و راگرتنی هەماهەنگییەکان لەبارەی تیرۆر، پەنابەران و رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا راگەیاندووە.

پێشتر بەهۆی هەڵمەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە مانگی 11ـی 2019، یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر هەشت فەرماندەی بەسیج و پۆلیسی ئێرانیدا سەپاندبوو.