سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بەحرولعلوم کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم بۆ دایەلۆگ بە سەرۆکایەتی د. ئیبراهیم بەحرولعلوم کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پتەوکردن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان وپرنسیپی دایەلۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە گەڵ ئەوە بووه کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، چارەسەر بکرێن.