كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق: پەیوەندیی لەنێوان ئەمریکا و داعش هەیە

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پێیوایە پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا و رێکخراوی تیرۆریستی داعش هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12-4-2021، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە فەرمی سەردانی تارانی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاندووە: بوونی سەربازیی ئەمریکی لە عێراو سەرەکترین هۆکاری تیرۆر و ناسەقامگیریی عێراقە.

عەلی شەمخانی کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانیی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بە نیشانەیەکی روونی ”پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ تیرۆر“ هەژمار کردووە و رایگەیاندووە: دادگاییکردن و سزادانی جێبەجێکارانی پلانی کوشتنی موهەندیس و سولەیمانی لەکارە لەپێشینەکانی هەماهەنگیی ئەمنیی تاران و بەغدایە.

ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران نیگەرانیی وڵاتەکەی لەبارەی زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکانی داعش لە عێراق نیشان داوە و رایگەیاندووە: ئێران زانیاریی پشتڕاستکراوی هەیە، کە ئەمریکا پاڵپشتیی داعش دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێرانی، قاسم ئەعرەجی لە کۆبوونەوەکەدا بوونی پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و داعشی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە: دابەشکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ باش و خراپ و مامەڵەکردن بە دوو پێوەر لەگەڵیان، نیشانەی پاڵپشتیی تیرۆرە.