کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌‌‌ 12/4/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی سێشه‌ممه‌ 13/4/2021، له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك كاتدا ئاسمانى سلێمانى بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارینیش له‌ پارێزگاكه‌ هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

 

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of mountain and text

May be an image of outdoors and text