ناوچەیەکی ئەوروپا دوای کوتانی زۆرینەی هاووڵاتییان ژیان ئاسایی دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ناوچەیەکی ئەوروپا دوای کوتانی زۆرینەی هاووڵاتییان ژیان ئاسایی دەکاتەوە

ئیدارەی ناوچەیەکی ئەوروپا دوای کوتانی زۆرینەی هاووڵاتییان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا، ژیان ئاسایی دەکاتەوە.

لە ناوچەی خۆڕێبەریی گیبرالتار (چیای تاریق) لە باشووری نیمچە دورگەی ئیبیریا لە رۆژئاوای دەریای ناوەڕاست، کە سەر بە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیایە، 88.1%ـی هاووڵاتییانی ناوچەکە پێکوتەی دژەکۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دەسەڵاتدارانی خۆڕێبەریی جەبەل تاریق دوای پێدانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا بە زۆرینەی دانیشتووان، کە ژمارەیان 33 هەزار و 701 کەسە، ژیان ئاسایی دەکەنەوە و رێکارەکانی خۆپارێزیی ناچاری لەسەر هاووڵاتییان هەڵدەگرن.

بەم هەنگاوە، ئەو ناوچەیە دەبێتە یەکەم ناوچەی ئەوروپا، کە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە تەواوی هەڵدەگرێت و ژیان هاوشێوەی پێش پەتاکە، ئاسایی دەکاتەوە.

زانایانی تەندروستی پێیان وایە ئەگەر 70%- 80%ـی دانیشتووانی هەر ناوچەیەک پێکوتەی دژەکۆرۆنایان وەرگرت، ئەوا بەرگریی بەکۆمەڵ دروست دەبێت.

لە ناوچەی خۆڕێبەریی چیای تاریق، چوار هەزار و 277 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 94 کەس گیانیان لەدەست دا.