ئیبراهیم تاتڵیساس دوای ١١ ساڵ دابڕان لە هونەر گۆرانییەكی تازە بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیبراهیم تاتڵیساس دوای ١١ ساڵ دابڕان لە هونەر گۆرانییەكی تازە بڵاو دەكاتەوە

ئیبراهیم تاتڵیساس گۆرانیبێژی ناوداری توركیا، دوای١١ ساڵ دابڕان لە بڵاوكردنەوەی بەرهەمی تازە، هەفتەیەكی تر، تازەترین گۆرانیی خۆی بە شێوەی سینگڵ بڵاو دەكاتەوە.

تاتڵیساس دوای ئەوەی لە ٢٠١١ هێرشی كرایە سەر و، بەو هۆیەوە تووشی ئیفلیجبوون بوو، بۆیە لە هەموو كارێكی هونەری دابڕا و خەریكی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بووە، بەڵام لە ٢٠٢٠ وەكوو پێشكەشكاری بەرنامە بەناوبانگەكەی (ئیبۆ شۆ) لە كەناڵی (ستار) هاتەوە لای جەماوەرەكەی.

كەناڵی (ستار) ریكلامی ئەڵقەی داهاتووی (ئیبۆ شۆ)ی بڵاو كردەوە، لەوێدا موژدەی دایە جەماوەری دەنگی تاتڵیساس كە تازەترین بەرهەمی بە ناوی (با نەیەت) بڵاو دەكاتەوە.

ئیبراهیم تاتڵیساس ناسراو بە (ئیبۆ) لە ٢٠١٠ ئەلبوومێكی گۆرانیی بڵاو كردەوە، لەو كاتەوە هیچ بەرهەمێكی تازەی نەبووە، كاتێكیش هێرشی كرایە سەر، ئیدی بە تەواوی لە بڵاوكردنەوەی بەرهەمی تازە دابڕا.

گۆرانییە تازەكەی ئیبۆ لە لایەن (سێما نوور كاپڵان)ەوە دانراوە، بڕیارە لە ١٧ی نیسان و لە بەرنامەی (ئیبۆ شۆ) بڵاوی بكاتەوە.

دەنگۆش هەیە هەر ئەمساڵ، ئەلبوومێكی دیکەی گۆرانی بڵاو بكاتەوە.