له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 575 هه‌زار و 829 کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 575 هه‌زار و 829 کەس

له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 575 ھەزار کەس بەهۆى په‌تاكه‌وه‌‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌‌‌‌‌ 12/4/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 918 هه‌زار و 601 كه‌س.

تا ئێستا لە ئەمریکا 575 هه‌زار و 829 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 24 ملیۆن و 480 ھەزار و 522 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.