زنجیرە فیلمی نوێی دانیال كریك لە نێتفلێكس نمایش دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زنجیرە فیلمی نوێی دانیال كریك لە نێتفلێكس نمایش دەكرێت

 

ئەكتەری ناوداری بەریتانی دانیال كریك بەشداری لە فیلمێكی پۆلیسی بەناوی Knives Out” دەكات، بڕیارە ئەم فیلمە لە چەند مانگی داهاتوودا لەسەر كەناڵی پەخشی نێتفلێكس پێشان بدرێت.

كەناڵی پەخشی نێتفلێكس لەمبارەیەوە بڵاوی كردەوە كە مافی كڕینەوەی هەردوو زنجیرە فیلمەكانی دانیال كریكی بە دەست هێناوە لە ماوەیەكی نزیكدا نمایشیان دەكات.

هەر چەندە نێتفلێكس ئەو بڕە پارەیەی ئاشكرا نەكردووە كە لە بەرامبەر ئەو فیلمانە بژاردوویەتی، بەڵام ماڵپەری دیدلاین هولیوودی ئەمریكی نووسیویەتی كە نێتفلێكس زنجیرە فیلمەكانی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار كڕیوە.

زنجیرە فیلمی "Knives Out” لەلایەن دەرهێنەر ریان جونسون دەرهاتووە، ناوەڕۆكەكەی باس لە كوشتنی دەوڵەمەندێكی ناوداری ئەمریكی دەكات كە لە ڕووداوێكی تەمومژاوی دەكوژرێت.