كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گوتەبێژی فەرمیی گۆڕان فراكسیۆنی بزووتنەوەكە لە پەرلەمانی عێراق بەدرۆ دەخاتەوە

”بۆ ئەوەیانە لیستی پاسەوانەكانیان بۆ گۆڕان ئاشكرا نەكەن و پارەكەی بخۆن“

گوتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بانگەشەی بۆ دەكەن و بەدرۆی خستنەوە.

پاش ئەوەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، نامەیەكیان لە لایەن عومەری سەید عەلی، ڕێكخەری گشتیی گۆڕانەوە پێگەیشت و تێیدا داوای كرد، لیستی پاسەوانەكانیان بۆ بزووتنەوەكەیان ئاشكرا بكەن كە گومان دەكرێت گەندەڵی تێدا بێت و بەبێ ئەوەی پاسەوانیان هەبێت، مووچەكانیان وەربگرن، ئەندامانی فراكسیۆنەكە لە نامەیەكدا كە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ دەركراوە، گۆڕانیان بەوە تۆمەتبار كرد كە گوایە مانگانە ٢٥٠ هەزار دۆلاری لە حزبێكی دیكە وەرگرتووە.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی لێدوانێكی بە ناوی گوتەبێژەكەی بڵاو كردەوە و تێیدا رای گەیاند: ”رای گشتیی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، هەواڵی وەرگرتنی بودجە یاخود هەر بڕە پارەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان یان هەر حزبێكی سیاسیی دیكە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان، زانیارییەكی ناڕاست و بێ بنەمایە“.

چاودێران پێیانوایە كە پەرلەمانتارانی گۆڕان مانگانە جگە لە مووچەكەی خۆیان، دەیان ملیۆن دینار بە ناوی پاسەوانییەوە وەردەگرن، كەچی هیچ كامێكیان پاسەوانیان بۆ خۆیان دانەناوە و پارەكە لە گیرفانی خۆیان دەنێن.

پێشتریش كاتێك كە غالب محەمەدی پەرلەمانتاری گۆڕان بانگەشەی ئەوەی كرد گوایە هێرشی كراوەتە سەر، شوان داودی، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسی: ”پێم سەیرە ١٦ پاسەوانت هەبێ و لەبەر ماڵەكەی خۆتدا بەر چەقۆ بدرێی!"

لە لایەن خۆشیەوە حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەوكاتە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پەرلەمانتار بەپێی یاسا كۆمەڵێك پاسەوانی ھەیە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە ھیچ پاسەوانێکی لەگەڵدا نییە، نازانم پاسەوانەکانی ئیشیان چییە و بۆچی پارێزگاریی لێ ناکەن؟”.

 

No description available.