ڕواندز.. پرۆژەیەکی گەشتیاریی مەزن لە بناری چیای هەندرێن دروست دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕواندز.. پرۆژەیەکی گەشتیاریی مەزن لە بناری چیای هەندرێن دروست دەكرێت

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز ڕای گەیاند بناری چیای هەندرێن، لە ماستەرپلانی گەشتیاریدایە و دەخرێتە ناو پلانی وەبەرهێنانەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەیەكی گەشتیاریی سەردەمیانە لەم شوێنە جێبەجێ بکرێت.

  چیا محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بناری چیای هەندرێن كە دەكەوێتە سەر خەرەند لە رۆژهەڵاتی شاری رواندز، بەهۆی سروشتی جوانی شوێنەكە و بوونی دار و درەخت رۆژانە گەشتیاران و هاووڵاتییان ڕووی تێدەكەن، بۆ مەبەستی زیاتر گرینگیدان بەم شوێنە، ماستەرپلانی تەواوی گەشتیاری هەیە و دڕاوەتە چوارچێوەی وەبەرهێنانەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەیەكی گەشتیاریی سەردەمیانەی لەم شوێنە جێبەجێ‌ بكرێت".

  ئەوەشی ئاشكرا كرد: "بەپێی ماستەرپلانەكە ئەم شوێنە شارێكی تەواوی گەشتیاری بۆ دروست دەكرێت، كە ڤێلا، هۆتێل، مۆتێل و خواردنگە و شوێنی یاری و وەرزشی.. هتد لەخۆ دەگرێت، چاوەڕوانی ئەوەین وەبەرهێنەرێكی گەورە بێت و وەری بگرێت و لە ئایندەدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەكە بكرێت.