كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشوویه‌كى فه‌رمى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ بۆنەی جەژنی چارشەمباسۆری ئێزدییان، ڕۆژێكى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمی.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كورستان ڕۆژژمێری فەرمیی خۆی هەیە، ڕۆژژمێرەكە لەسەر سایتی فەرمیی حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان دانراوە، ئەو پشوانەی فەرمین كە بە بڕیاری حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو هەژمار كراون، تێیدتا دیاری كراون، ئەوانەشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە".

باسى له‌وه‌ش كرد: "بەپێی ڕۆژژمێرەکە، 14ی نیسانی هەموو ساڵێک بە بۆنەی جەژنی چارشەمباسۆر، کراوە بە پشووی فەرمی و ئەمساڵیش پشووە" .

لە لایەکی دیكه‌وه‌ خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە 14/4/2021 بە بۆنەی جەژنی چارشەمباسۆر، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووى فه‌رمییه".

ئاماژی بەوەش دا، لە ساڵی 2011وە بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان، 14ی نیسانی هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان کراوە بە پشووی فەرمی.