شەش بوومەلەزرە لە پێنجوێن روویان دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شەش بوومەلەزرە لە پێنجوێن روویان دا

شەش بوومەلەرزە لە سنووری شارۆچکەی پێنجوین لە پارێزگای سلێمانی روویان دا.

دەستەی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 11-4-2021، پێنج بوومەلەرزەی یەک بە دوای یەک لە سنووری پێنجوین روویان دا.

دەستەی کەشناسی هەروەها رایگەیاندووە: پێنج بوومەلەرزەکە دوای بوومەلەرزەیەکی سەرەکی روویان داوە و هاووڵاتییان هەستیان پێکردووە.

کاتی روودان و گوڕیی بوومەلەرزەکان:

- کاتژمێر 4:35:52 بە گوڕیی 3.4 پلەی رێختەر

- کاتژمێر 4:46:27 بە گوڕیی 3.8 پلەی رێختەر

- کاتژمێر 4:48:16 بە گوڕیی 3.6 پلەی رێختەر

- کاتژمێر 4:48:35 بە گوڕیی 3.0 پلەی رێختەر

- کاتژمێر 5:22:36 بە گوڕیی 3.7 پلەی رێختەر