پارێزەرە ئەمریکییەکەی سەدام حوسێن کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پارێزەرە ئەمریکییەکەی سەدام حوسێن کۆچی دوایی کرد

پارێزەرە ئەمریکییەکەی سەرۆکی لەسێدارەدراوی رژێمی بەعسی عێراق، کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی بوو، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، رامسی کلارک، وەزیری پێشووتری دادی ئەمریکی (1967-1969) و پارێزەری سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعس، رۆژی شەممە 10-4-2021 کۆچی دوایی کردووە.

رامسی کلارک، کە لە تەمەنی 94 ساڵی لە ماڵەکەی خۆیدا لە نیویۆرک کۆچی دوایی کرد، یەکێک بوو لە تیمی پارێزەران، کە لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بەرگریی لە سەدام حوسێن دەکرد.

کلارک لە ماوەی ژیانیدا، دژایەتییەکی سەختی سیاسەتی دەستوەردانی سەربازیی وڵاتەکەی لە کاروباری وڵاتان دەکرد و دژی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیش بوو.