دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 136 ملیۆن و 88 هەزار و 673 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 11-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 105 ملیۆن و 493 هەزار و 398 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 943 هەزار 716 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.