کەمێک پێش ئێستا لە گوندی"بادێ" لە سنووری دهۆک لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کەسێک کوژرا.
موقەدەم هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە(باسنیوز)ی راگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە گوندی بادێ لە سنووری ناحیەی زاوێتە لە پارێزگای دهۆک شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوون".
گوتیشی: "تەرمی ئەو کەسەی کوژراوە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی دهۆک و لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە".
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی ٥٥ ساڵە و خەڵکی گوندی بادێیە.