دهۆک.. زیاتر لە پێنج هەزار کەس پێکوتەی دژەکۆرۆنایان وەرگرتووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دهۆک.. زیاتر لە پێنج هەزار کەس پێکوتەی دژەکۆرۆنایان وەرگرتووە

بەرپرسێکی تەندروستیی پارێزگای دهۆک کوتانی زیاتر لە پێنج هەزار کەس بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە سنووری پارێزگاکە، رادەگەیەنێت.

د. سه‌گڤان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی نه‌خۆشییە گوازراوەکان لە فەرمانگەی خۆپاراستن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: زۆرینەی پێکوتەکان ئاستی بەرگریی مرۆڤ 70% - 90% بەرز دەکەنەوە.

د. سەگڤان حەسەن دڵنییایی لە سەلامەتیی پێکوتەکان داوە و رایگەیاندووە: ئەو پروپاگەندانەی لە دژی پێکوتەکان دەکرێن هیچ راست نین، ”پێکوتەکان زۆر باشن و تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی نەرێنییان لێدەرنەکەوتووە“.

ئەو بەرپرسەی تەندروستیی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، کە ”تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس“ لە سنووری پارێزگای دهۆک پێکوتەی دژەکۆرۆنایان وەرگرتووە و رەشی تەندروستیی هەمووشیان زۆر باشە.

هەروەک د. سەگڤان حەسەن رایگەیاند: ئەگەر ژمارەیەکی زۆری خەڵک پێکوتەکە وەربگرن، رەوشی تەندروستی باشتر دەبێت و ژمارەی تووشبووان و مردووان بە پەتای کۆرۆنا زۆر کەم دەبێتەوە.

رۆژی هەینی 9-4-2021، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێژەی وەرگرتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنای لە پارێزگا و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، کە دەرکەوت هاووڵاتییانی دهۆک زۆرترین پێکوتەیان وەرگرتووە.

دهۆک 56%

ڕاپەرین 42%

گەرمیان 39%

هەولێر 26%

کۆیە 24%

سلێمانی 20%

هەڵەبجە 16%