كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

قەڵادزێ.. گەنجێک لەپێناو کۆترێک گیانی لەدەست دا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرای کرد کە گەنجێک بەمەبەستی هەڵفڕاندنی کۆترێکی چووەتە سەربانی فەرمانگەیەک و بەربووەتەوە، پاش چەند ڕۆژێک گیانی لەدەست داوە.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ڕێککەوتی ٦ی٤ی٢٠٢١ گەنجێک بە ناوی (هـ . ک . ق) تەمەن١٩ ساڵ، پیشەی کاسب، بەمەبەستی هەڵفڕاندنی کۆترێکی چووەتە سەربانی تەلاری کتێبخانەی گشتیی قەڵادزێ و لەوێ بەربووەتەوە و بردراوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و پاشانیش بەڕێکراوە بۆ سلێمانی".

راشیگەیاند: "پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ لە نەخۆشخانە ئەو گەنجە ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە".