"کورد رۆڵێکى گرنگى لە سێیەمین خولى دانوستاندنەکانى نێوان عێراق و ئەمەریکا دەبێ"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"کورد رۆڵێکى گرنگى لە سێیەمین خولى دانوستاندنەکانى نێوان عێراق و ئەمەریکا دەبێ"

ئەندامێکى کوردى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند کورد ڕۆلێکى گرنگى لە سێیەمین خولى دانوستاندنەکانى نێوان عێراق و ئەمەریکادا دەبێ،چونکە کورد پێگەیەکى دیار و کاریگەرى لە عێراقدا هەیە و بێ کورد ئەستەمە رێککەوتن بکرێ.

دانا شەهید جەزا، ئەندامى کوردى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "دانوستاندنەکانى گەڕى سێیەمى نێوان عێراق و ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنە ئەمنییەکەى نێوان ئەو دوو وڵاتە دەستپێکردووە، شاندى دانوستانکارى هەرێمیی کوردستانیش بەشدارى لەو گفتۆگۆیانەدا دەکات، چونکە بەبێ بەشداریی کورد ئەستەمە هیچ رێککەوتنێک لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بکرێ".

راشیگەیاند: "سەرەتا دانوستاندنەکانى نێوان عێراق و ئەمەریکا بەمەبەستى واژووکردنى رێککەوتنێک بوو بۆ باشترکردنى دۆخى ئەمنیى عێراق، بۆ ئەوەى لە رێگەى هێزەکانى ئەمەریکا و راوێژکارەکانیان سوپایەکى نیشتیمانى بەهێز بۆ عێراق دروست بکرێ، بەڵام ئێستا هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەى رێککەوتنەکە فراوان بکرێ و چەندین بوار دیکە لەخۆ بگرێ".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" عێراق و ئەمەریکا درکیان بە رۆڵ و کاریگەرى کورد لە عێراقدا کردووە، بۆیە هەردوولا بە گرنگییەوە دەڕواننە ئەو پێگەیە و بەلایانەوە گرنگە کورد بەشدابێ لە گفتوگۆکان و بۆچوونى خۆى هەبێ، هەروەک سەرکردایەتیى سیاسى کوردیش جەختیان لەو رۆڵە کردووەتەوە".