شۆخێكی بۆڵیوود تووشی كۆرۆنا بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شۆخێكی بۆڵیوود تووشی كۆرۆنا بوو

كاترینا كیف ئەكتەری ناودار و شۆخی بۆڵیوود تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، هەوادارەكانیشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نزای چاكبوونەوەی بۆ دەكەن.

كاترینا كیف لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، ڕای گەیاندووە كە دوای ئەنجامدانی پشكنینەكان دەركەوتووە تووشی كۆرۆنا بووە، بۆیە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەك خۆی كەرەنتین دەكات.

لەمبارەیەوە كەناڵی (ئێن دی تی ڤی) هیندی بڵاوی كردەوە كە كاترینا یەكێكە لەو خانمە ئەكتەرانەی زۆرترین كاریگەری لە فیلمەكانی بۆڵیوود هەیە، بۆیە نەخۆشكەوتنی وای كردووە هەوادارانی غەمبار بن.

جێی باسە هیندستان یەكێكە لەو وڵاتانەی ئێستا رۆژانە زۆرترین خەڵك تووشی پەتای كۆرۆنا دەبن، بە پێی دوایین ئامارەكان لە رۆژێكدا 100 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی پەتای كۆرۆنا دەبن.