فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ گەشتیاران بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ گەشتیاران بڵاو کردەوە

 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانە بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران بڵاوکردەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی بەرێز دەکەینەوە کەوا گەشتەکان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بە شیوەی ئاسایی بەردەوامە وە گەشتەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدریت".

ئاماژە بەوەش دراوە: "ئەوانەی گەشتیان هەیە تکایە لە کاتی دیاری کراوی گەشتەکەدا لە فرۆکەخانە ئامادە بن، لەبەر ئەوەی دوای دەست پێکردنی کاتی قەدەغەی هاتوچۆ بە هەبوونی تیکیتی گەشت کردن رێگە پێدراو دەبێت لە هاتووچۆ کردن بۆ فرۆکەخانە".

ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە 8ی4ی2021، تا 12ی4ی2021 قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تاوەکو 6:00ی بەیانی جێبەجێبکرێت.