روونکردنەوە لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

روونکردنەوە لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەدرێت

 

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "پرسیارێکی زۆرمان لێ ئەکرێ سەبارەت بە بڕی ئەو پارەیەی کە بۆساڵی 2014 تەرخان کراوە، بۆ ساڵی 2014 ئەو جووتیارانەی لە دوای 15ی7ی2014 گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە بەڕێژەی 71.84٪ پارەکەنیان وەرگرتووە بەسێ قۆناغ واتە هەر جووتیارێک بە بەهایی یەک ملیۆن دنیار گەنمی ڕادەست کردبێت بڕی 718 هەزار دیناری وەرگرتووە".

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە بە هەرسێ قۆناغەکە بڕی 282 هەزار دیناری لای وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ ماوە.

دوای چەند ساڵ ڕاگرتنی خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ى جووتیارانی هەرێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌، دواجار حكوومه‌تی عێراق بڕیاریدا نیوەی پارەكە، كه‌ 268 ملیار دیناره‌، خەرج بكات و چەند هەفتەیەکیشە دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانیان کراوە.