سلێمانی.. ئەو تۆمەتبارەی لەژێر هەڕەشەی چەک دزی لە ماڵێک کردبوو دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. ئەو تۆمەتبارەی لەژێر هەڕەشەی چەک دزی لە ماڵێک کردبوو دەستگیر کرا

مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە لەژێر هەڕەشەی چەک دزی لەماڵێک کردبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "پاش ئەوەی دوێنی 7ی4ی2021، لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ھەڵیکوتابووە سەر ماڵێک کە تەنھا ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەدا بووە و لەژێر ھەڕەشەی چەکدا بڕی 65 ھەزار پاوەند و 35 ملیۆن دیناری عێراقی و 13 هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتونی دزیبوو، دواتر ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستپێکرد".

ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەمڕۆ 8ی4ی2021، مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار (ئ،ک، م) لەدایکبووی ساڵی 1995 بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، کە لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونانەدا کە دزیبووی، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار بەکاریهێناوە لەکاتی تاوانەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی روونیشکردووەتەوە، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر پەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.