باوكێك بەنزینی بە منداڵەكەیدا كرد و گڕی تێبەردا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باوكێك بەنزینی بە منداڵەكەیدا كرد و گڕی تێبەردا

دەڵێ منداڵەكەی هاروهاجی كردووە

ئەمڕۆ پێنجشەممە باوكێك لە مووسڵ بەهۆی ئەوەی منداڵەكەی هاروهاجی كردووە، بەنزینی پێداكردووە و گڕی تێبەرداوە، بەم هۆیەوە جەستەی منداڵەكە بە ڕێژەی ٨٥٪ سووتاوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی مووسڵ ئاشكرای كرد باوكەكە ناوی فیراس وەعدە و لە وێستگەیەكی فرۆشتنی بەنزین كار دەكات، دوای ئەوەی بەنزینی بە جەستەی منداڵەكەیدا كردووە، گڕی تێبەرداوە.

بەپێی سەرچاوەكە، كە میدیاكانی عێراق گواستوویانەتەوە، جەستەی منداڵەكە بەڕێژەی ٨٥٪ سووتاوە.

سەرچاوە ئەمنییەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە باوكەكە لە وەڵامی هۆكاری ئەنجامدانی ئەم كارە، بە هێزە ئەمنییەكانی گوتووە منداڵەكەی زۆر هاروهاج بووە و لە برایەكی لەخۆی بچوكتری داوە.

ئێستا باوكەكە دەستگیر كراوە و منداڵەكەش كە ئاماژە بە تەمەنەكەی نەكراوە، لە ژێر نەشتەرگەریدایە و پزیشكەكان هەوڵی ڕزگاركردنی ژیانی دەدەن.