لە هەولێر پێداویستی و هاوکاری بەسەر ئاوارە و پەنابەرانانی کەمپی خازر دابەش کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەولێر پێداویستی و هاوکاری بەسەر ئاوارە و پەنابەرانانی کەمپی خازر دابەش کرا

 

باڵوێزخانەی کۆریای باشوور بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی، پێداویستی و هاوکاری ژیان و خێمەیان بەسەر ئاوارە و پەنابەرانانی کەمپی خازر دابەشکرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 8ی4ی2021، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جانگ کیۆنگووک، باڵوێزی كۆماری کۆریای باشوور لە عێراق و کۆی چوانژین، کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەڕێورەسمێکدا باڵوێزخانەی کۆریای باشوور بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی، پێداویستی و هاوکاری ژیان و خێمەیان بەسەر ئاوارە و پەنابەرانانی کەمپی خازر دابەشکرد".

ئاماژە بەوەش دراوە، کە لەمبارەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا ڕایگەیاند: "بەناوی پارێزگای هەولێر و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس بۆ حکوومەتی کۆریا باشوور و باڵوێزی وڵاتەکەی لەعێراق بۆ ئەو هاوکارییەی ئەمڕۆ پێشکەشی ئاوارە و پەنابەرانی کەمپی خازر دەکەن، بەوکارانەیان دروشمی (ئێمە دۆستی ئێوەیەن) سەلماندیان کە كه ‌به‌هه‌ق دۆستی ئێمەن، بەتایبەتی لە دوای ساڵی 2014، لەو هاوکاری و یارمەتیانەی پێشکەشی ئاوارە و لێقەوماوانی سنووری پارێزگای هەولێریان کرد، سوپاس بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی کە هاوکاری ئێمە بوونە، وەکو پارێزگای هەولێر هەرگیز ڕۆڵی ئەوان لەبیر ناکەین".

هەروەها پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "وەک گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان مایەی شانازییە بۆ ئێمە کە دوای چەندین ساڵ لەئازارچەشتن، بەڵام ئەمڕۆ خاکەکەمان بۆتە شوێنێکی ئارام بۆ ئاوارە و لێقەوان کە دەتوانن بەئارامی و ئاسودەیی تێیدا بژین، جارێکی تر سوپاس بۆ حکوومەتی کۆریا و باڵوێز و کونسڵی وڵاتەکەیان لە هەولێر، سوپاس بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی کە لەگەڵ ئەو بارە قورسە داریی و ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی بووینەوە، ئەرکی ئێمەیان سوک کرد بۆئەوەی بتوانین خزمەتی ئەوکەسانە بکەین کە شایەنی خزمەتکردنن".