مەسرور بارزانی: پێشوازی لە ئەنجامدانی سێیەم خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکەم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی: پێشوازی لە ئەنجامدانی سێیەم خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکەم

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پێشوازی لە ئەنجامدانی سێیەم خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "پێشوازی دەکەم لە ئەنجامدانی سێیەم خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم گفتوگۆیانە دووپات دەکاتەوە".

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "ئەم دیالۆگانە ڕێگە خۆشکەرن بۆ کاری هاوبەش و هاوکاریی زیاتر لە بوارەکانی چاکسازیی و ئاسایش و بازرگانی و وەبەرهێنان و ژینگە و وزەی پاک".