جوان ڕۆژبەیانی: هەوڵه‌كانی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان دەست پێدەكه‌نه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جوان ڕۆژبەیانی: هەوڵه‌كانی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان دەست پێدەكه‌نه‌وه‌

"لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكه‌ تەعریب بەردەوامە"

 دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق، گفتوگۆكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكه‌ دەست پێدەكه‌نەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/4/2021، جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بڕیارە سەردانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بكەین، بۆ ئەوەی هەوڵەكان بەگەڕ بخرێنەوە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: دانوستانەكان لەسەر بودجە و مووچە ئێستا كۆتاییان پێهاتووە، ئێمە داوامان كردووە دانوستانەكان بۆ بابەتی ئاساییكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكان چڕ بكرێنەوە، بۆیە گفتوگۆكانمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگرتبوو تاكوو كێشەی بودجە لەگەڵ عێراق چارەسەر ببێت، ئێستاش شاندنی دانوستانكار كە بە سەرۆكایەتیی وەزیری ناوخۆیە، دانراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەی ناوچە كوردستانییەكان.

روونیشی كردەوە، ئەو شاندە سەردانی بەغدا دەكات بۆ چارەسەری دۆخی ناوچە كوردستانییەكان، "حكوومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆكانی بۆ باشبوونی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان چڕ بكاتەوە و داوا لە عێراق بكات ك بۆ ئەو مەبەستە لیژنە پێكبهێنێت، چونكە ئێستا وا بەئاسانی مادەی 140 جێبەجێ ناكرێ، بۆیە ئێمە دەمانەوێ دۆخی ناوچەكە ئاسایی بكرێتەوە".

جوان رۆژبه‌یانی، گوتیشی: لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكه‌، تەعریب هەر بەردەوامە و ئەوەی كە دەكرێت بەهۆی ئەو پارێزگارە سەپێندراوەیە كە ئێستا لە كەركووك حوكم دەكات و دەرگای بۆ عەرەبە هاوردەكان كردووەتەوە و دەبێت ئەو لابدرێت و كوردێك دابنرێت.