ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا ده‌كا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر بكا، كه شه‌وی ڕابردوو به رومانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی فازڵ به‌شاره‌تی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/4/2021، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه شه‌وی ڕابردوو بە نارنجۆک هێرش کراوه‌ته سەر ماڵی فازڵ بەشارەتی، داواش ده‌كه‌ن دەزگا پەیوەندیدارەکان ئەو تاوانبارانه دەسگیر بکات، چونکە "بەردەوامبوونی ئەم جۆرە کارانە، جگە لەوەی خەڵک باوەڕی بە دامەزراوەکان نامێنێت، لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی، پێمان وایە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ، ئەم جۆرە کارانە زیاتر ڕیزەکانی کورد دەترازێنێ و لەبری ئەوەی خۆمان بۆ گۆڕانکارییەکان ئامادە بکەین، زیاتر سەرقاڵمان دەکات بە گیروگرفتی ناوخۆییەوە".
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، دووپات كراوه‌ته‌وه، كه چاوەڕوانییان لە دەزگا پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێی هەڵەبجە هەیە، بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەونە بدۆزنەوە و بدرێنە دادگا.