بەوێنە.. لە سۆران دوو ماڵ بە شۆرتی كارەبا سووتان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە سۆران دوو ماڵ بە شۆرتی كارەبا سووتان

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی سارەستانیی سۆران ڕای گەیاند لە دوو ڕووداوەی جیادا لە سنووری هەردووو ناحیەی دیانا و سیدەکان، ئاگر لە ماڵی دوو هاووڵاتییان كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی زۆری ماددییان لێ كەوتووەتەوە.

 موقەدەم بەیار باڵەكی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە (باسنیوز)ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/4/2021 دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە سنوورەكەمان روویان دا، یەكەمیان ئاگركەوتنەوەیەک بووە لە كۆگای ماڵی هاووڵاتییەیەكی دانیشتووی گوندی هەوێڵان سەر بە ناحیەی سیدەكان کە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد: "دووەم ڕووداوی ئاگركەتنەوە، لە ماڵی هاووڵاتییەكی دانیشتووی گەڕەكی ئازادیی سەر بە ناحیەی دیانا بووە، لە دەڤەری سۆران و دەستبەجێ‌ تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بکەن".

موقەدەم بەیار باڵەكی ئەوەشی ئاشكرا كرد: "بەپێی راپۆرتی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هۆكاری ئەم ڕووداوانە هەردوویان شۆرتی كارەبا بوون و زیانی گیانیان بەدواوە نەبووە، بەڵام زۆر زیانی ماددییان لێ كەوتووەتەوە".