به‌ وێنه‌.. پشكنینی كۆرۆنا بۆ دانیشتوانی كه‌مپێكی دهۆك ئه‌نجام درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ وێنه‌.. پشكنینی كۆرۆنا بۆ دانیشتوانی كه‌مپێكی دهۆك ئه‌نجام درا

 له‌ كه‌مپی داودوی ئاواره‌كان له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، ده‌ست به‌ پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كی كرا، تا له‌ سه‌لامه‌تیی گیانی دانیشتوانی كه‌مپه‌كان بپارێزرێ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/4/2021، د. عه‌بدوڵڵا خه‌له‌ف، به‌رپرسی وه‌رگرتنی نموونه‌ی پشكنینی كۆرۆنا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی دهۆك، به‌ (باسنیوز)ـی ڕاگه‌یاند، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌مپی داودێی ئاواره‌كان له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپه‌ ئه‌نجام درا، تا ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا بزانرێ.

ئاشكراشی كرد، كه‌ تیمه‌كانی ته‌ندروستیی دهۆك، ده‌یانه‌وێ به‌رچاوڕوونییان له‌ ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌و كه‌مپه‌ هه‌بێ و كاره‌كه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی ڕێگرتنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا.