له‌ سلێمانی دزێک له‌ ماڵی ژنێکی بەتەمەندا زێڕ و بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر دەدزێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ سلێمانی دزێک له‌ ماڵی ژنێکی بەتەمەندا زێڕ و بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر دەدزێت

پۆلیس: دزەکە دەستگیرنەکراوە و بەدوایدا دەگەڕێین

 لە سلێمانی دزێک بەچەکەوە دەچێتە سەر ماڵی ژنێکی بەتەمەنەوە و بڕی 65 ھەزار پاوەن و سی و پێنج ملیۆن دینار و ھەندێک زێڕ دەدزێت، پۆلیسی سلێمانیش رای دەگەیەنێت، ھێزەکانی پۆلیسی نەھێشتی تاوان بەدوای دزەکەدا دەگەڕێن، بەڵام "تا ئێستا دەستگیر نەکراوە".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/4/2021، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لە گەڕەکی تووی مەلیکی شاری سلێمانی، دزێک دەچێتە ماڵێکەوە کە ژنێکی بەتەمەنی لێ بووە، بەزەبری چەک دزیی لە ماڵەکە کردووە، بە گوتەی خاوەنی ماڵەکە دزەکە پارەیەکی زۆری عراقی دزیوە، کە نزیكه‌ی دە ھەزار دۆلاری ئەمریكییه‌، له‌گه‌ڵ 65 هه‌زار پاوه‌ن.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، ئاماژەی بەوەش کرد، ھەرچەندە تا ئێستا دزەکە دەستگیرنەکراوە، بەڵام ھێزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، ھەوڵەکانی خۆیان چڕ کردووەتەوە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی دزەکە.