وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ راگەیاندراوێکی لە باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ راگەیاندراوێکی لە باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن بڵاو كرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای ده‌كا تا كاتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/4/2021، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، دووپاتی كرده‌وه‌، تا كاتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: تا وەکوو ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە  ( حکوومی - ناحکوومی ) بە داخراوی دەمێننەوە، تەنیا تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیاندراو  بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە.

به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا و زۆربوونی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌لامه‌تیی گیانی هاووڵاتیان، ڕێوشوێنی تازه‌ی گرتووه‌ته‌ به‌ر و له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 14ـی مانگ له‌ كاتژمێر 08:00ـی شه‌و تا 06:00ـی به‌یانی جێبه‌جێ ده‌كرێ.