کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، دەردەکات.
لە بەیاننامەکەدا، کە کۆمسیۆن ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-4-2021 دەری کردووە، هاتووە، وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان تا مانگی 5ـە و لە رۆژی 17-4-2021یش دەرگای خۆتۆمارکردن کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، دادەخرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە رۆژی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و لە رووی یاساییەوە ناتوانرێ گۆڕانکاری بەسەر وادەی هەڵبژاردنەکەدا بهێندرێت.
لەسەر داوای خۆپیشاندەران و ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کردبوو، بەڵام کۆمسیۆن وادەکەی بۆ 10-10-2021 دواخست.