گەرمیان.. زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیداندا دابەش کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیداندا دابەش کران

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پرۆسەی تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەڕێوە چوو.

ئەكرەم ساڵح، سەرۆكی شارەوانیی كەلار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی4ی2021 بە شێوەی تیروپشك پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر زیندانیانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراواندا بەڕێوە چوو."

گوتیشی: "ژمارەی ئەو كەسانەی لە سنووری گەرمیان کە پرۆسەی تیروپشکی دابەشکردنی زەویدا سوودمەند بوون 958".

سەرۆكی شارەوانیی كەلار، ڕاشی گەیاند: "بە ئامادەبوونی داواكاری گشتی و نوێنەرانی زیندانیان سیاسی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان پرۆسەی دابەشكردنی ئەو ژمارە زەوییانە بەسەر سوودمەنداندا بەڕێوە چوو."