سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریای باشوور دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریای باشوور دەكات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/8 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جانگ کیۆنگووک، باڵیۆزی كۆماری کۆریای باشوور لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە کۆی چوانژین، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری کۆریا تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی کۆریای باشوور، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ بەهێز کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کولتووری و پێشکەش کردنی هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری کۆریای باشووری کرد و ئاماژەی بە دۆستایەتیی بەهێزی نێوان کۆریا و هەرێمی کوردستان دا کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی پەرەپێدانی ئابوورییان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و پشتگیریی خۆشی بۆ پتەوکردنی  پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ کۆماری کۆریا دەربڕی.