چۆمان.. پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە بەرزترین تاڤگەی هەرێمی كوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چۆمان.. پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە بەرزترین تاڤگەی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان ڕای گەیاند لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە، لە پلان و بەرنامەماندایە رێگا و خزمەتگوزارییە گەشتیارییەكان بگەیەنینیە تاڤگەی کانی بەست تاكوو گەشتیاران بتوانن بە ئاسانی بگنە لای تاڤگەکە.

  هەڵگورد محەمەد ناوەندەی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای چۆمان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەمەبەستی دیاریكردنی ئاراستەی ڕێگاوبان و ئەو خزمەتگوزارییە گەشتیارییانەی پێویستن بۆ شوێنەكە و تاكوو گەشتیاران بتوانن بەئاسانی بگەنە تاڤگەی (كانی بەست) لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی ناحیەی قەسرێ و ئەندازیار فەرمان جمیل، سەردانی شوێنەكەمان كرد و دواتر بە شێوەیەكی گشتیی باسمان لە گرفت و كێشەكانی بەردەم گشتوگوزاری سنوورەكە كرد و هەوڵ دەدەین  خزمەتگوزاریی گەشتیاری لەم ناوچەیە باشتر و فراوانتر بكەین".

  ئەوەشی خستە ڕوو: تاڤگەی (كانی بەست) دەكەوێتە سنووری ناحیەی قەسرێ‌ سەر بە قەزای چۆمان، بەرزیی ئەم تاڤگەیە 36 مەترە و بە بەرزترین تاڤگەی هەرێمی كوردستان و عێڕاق دادەندرێت، دیمەنی جوان و سەرنجڕاكێشی وای كردووە كە وێنەكەی بچێتە سەر پەنجا هەزار دیناری عێراقی و لە چوار وەرزی ساڵدا بۆ گەشت و سەیران، هاووڵاتییان و گەشتیاران سەردانی شوێنەكە بكەن".