كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کازمی پەیامێکی توند لەبارەی میلیشیاکانەوە بۆ ئێران دەنێرێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی توند لەبارەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنێرێت.

ماڵپەڕی (سکای نیوز) لە زاری ”دوو بەرپرسی عێراقییەوە“ بڵاوی کردووەتەوە، کە مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە سەرکردەکانی ئێران کردووە ئەو میلیشیایانەی  حەشدی شەعبی، کە نزیکن لە تاران، رابگرێت.

ئەو دوو بەرپرسە عێراقییە ئاماژەیان بەوەش کردووە، مستەفا کازمی هەڕەشەی ئاشکراکردنی ئەو لایەنەی کردووە، کە پاڵپشتیی ئەو میلیشیایانە دەکات.

ئاشکرابوونی ئەو پەیامەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەرکردەکانی ئێران هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیجیی ئەمریکا - عێراق.

هەروەک سکای نیوز بڵاوی کردووەتەوە، ئەوە ئاشکرا نەبووە کە مستەفا کازمی پەیامەکەی بە دیاریکراوی بۆ کێ ناردووە، بەڵام ئەو پەیامە یەکێک بووە لە هۆکارەکانی سەردانی ئەم هەفتەیەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بۆ بەغدا.