تەندروستیی گەرمیان: لە ماوەی هەفتەیەكدا هەزار کەس لە گەرمیان ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی گەرمیان: لە ماوەی هەفتەیەكدا هەزار کەس لە گەرمیان ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەكدا هەزار هاووڵاتیی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتراون.

د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە كەلار و كفری و ناحیەی رزگاری بنكەی لێدانی دەرزی دژە كۆرۆنا كراوەتەوە و لە ماوەی هەفتەیەكدا لە گەرمیان هەزار هاووڵاتی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە".

گوتیشی: "بۆ ئەم قۆناغە سێ هەزار ڤاكسینی كۆرۆنامان بۆ هاتووە و پێدانی ئەو ڤاكسینە بۆ هاووڵاتییان لە بنكەكانمان بەردەوام دەبێت".